پێویستە چی بکەیت، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئەنتیتۆباکۆ ببەیتەوە؟

20-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ؛ ئۆتۆمبێلێکی کیلۆمەتر سفری 2024 دەکرێتە خەڵات بۆ ئەوانەی واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ دەهێنن.
 
ئەمساڵ لە 1-1-2025 بۆ چوارەم جار رووداو، کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی راگەیاند، هەر کەسێک لە فۆڕمی پڕۆژەکەوە ناوی خۆی تۆماربکات، ئەوا پەیوەندی پێوە دەکرێت و بانگ دەکرێت بۆ کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لە نەخۆشخانەی 'پار' لە هەولێر. لەوێش لە ژێر چاودێریی کەسانی پسپۆڕدا پشکنینی بۆ دەکرێت و رێنوێنیدەکرێت کە بۆ هەمیشە واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان بهێنێت.
 
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە و رۆژانە بەشێکیان لە کلینیکەکە بەگوێرەی خشتە دەبیندرێن، و لە ژێر چاودێریدان بۆ ئەوەی بەسەر وازهێنانەکەیاندا سەربکەون.
 
کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ کە لە نەخۆشخانەی تایبەتی 'پار'ـە، پزیشکی پسپۆڕی سنگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەن، هەروەها ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەری بەشداربووان دابینکراون.
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
 
دەتەوێت تەندروستیی خۆت و ئۆتۆمبێلەکەی ئەنتیتۆباکۆش بە ناوی تیگۆ 7 پڕۆ کە لەلایەن کۆمپانیای شێری سەراب دابینکراوە، ببەیتەوە؟
 
1- ناوت لە فۆڕمی ئەنتیتۆباکۆ تۆماربکە.
2- پێویستە لە سێ جۆری پشکنینی جیاواز دەربچیت.
3- هەموو رێنوێنییەکانی پزیشکانی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ جێبەجێبکە.
4- نابێت بە هیچ شێوەیەک جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بکێشیت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.