رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی چین دەریدەخات، قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە دواخستنی نیشانەکان، بەڵام بە دوو مەرج.
توێژینەوەکە لەلایەن کۆلێژی پزیشكیی وانان لە چین لەسەر زیاتر لە 200 هەزار کەسی تەمەن 40 بۆ 69 ساڵان لە ماوەی نۆ ساڵدا کرا و دەرکەوت، خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لەنێو کەسانی سەروو 60 ساڵان کەمدەکاتەوە، بەڵام نابێت شەکری تێبکرێت و کافایینیشی زۆر بێت.
توێژەران دەڵێن، رۆژانە بڕێکی کەمیش قاوە بخورێتەوە، سوودی دەبێت بۆ بەهێزبوونی مێشک و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە دەمارییەکان، بەڵام باشترین بڕ سێ کوپە لە رۆژێکدا.
تینژینگ ژانگ، نووسەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت: بەکارهێنانی شەکری سپی و شەکرە دەستکردەکان لەنێو قاوە، سوودەکانی کەمدەکاتەوە و لەبری ئەوە زیانبەخشی دەکەن.
ئەگەر قاوەخۆریت، دەبێت ئەم زانیارییانە بزانیت؛
ئەگەر قاوەخۆریت، دەبێت ئەم زانیارییانە بزانیت؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ