FDA دەرمانێکی شەکرە بۆ چارەسەری وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا پەسنددەکات

21-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەرمانی تێرزەپەتاید Tirzepatide کە بەشێوەی دەرزی بەردەستە و بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو؛ ئاساییە بۆ چارەسەری وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا بەکاربێت.
 
بەگوێرەی دەزگاکە، دەرمانی تەرزەپەتاید کە ناوە بازرگانیەکەی Mounjaroـیە لەم ساڵدا بۆ کێشدابەزاندنیش پەسندکرا و ئێستاش پێشنیازدەکرێت بۆ چارەسەری حاڵەتێک بە ناوی Apnea بەکاربێت، بەڵام بە مەرجێک.
 
مەرجەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکە ئەوەیە کە بۆ ئەو کەسانەی قەڵەو و وەستانی هەناسەدانیان هەیە بەکاربێت.
 
کۆمپانیای ئیلی لیلیی ئەمریکی دەرمانەکە بەرهەمدەهێنێت و رایدەگەیێنێت، بۆ وەستانی هەناسەدانی مامناوەند و تووند بەکاردێت و لەگەڵ چارەسەربوونی، کێشی کەسەکەش کەمدەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.