پسپۆڕێک: کەمیی ژمارەی بەساڵاچووان واتە لاوازیی کەرتی تەندروستیی گشتی

25-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی بەساڵاچووان ئاشکرای دەکات، لە هەر وڵاتێکدا رێژەی بەساڵاچووان کەم بوو، ئەوا لەو وڵاتە کەرتی تەندروستیی گشتی لاوازە و پشتگوێخراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 25-11-2024 د. تیشک نووری شاوەیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی بەساڵاچووان بە رووداوی راگەیاند، کۆمەڵگەی تەندروست بە بەهێزکردنی تەندروستیی گشتی و جێبەجێکردنی مەرجەکانی شێوازی ژیانی تەندروست بۆ هاووڵاتییان، دەتوانێت تەمەنی دانیشتووانەکەی درێژبکات، ئەمەش رێژەی بەساڵاچووان بەرزدەکاتەوە.
 
د. تیشک نووری دەڵێت: ''کوتان، خواردنی خۆراکی تەندروست، پێشگیریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ رەچاوبکرێن بۆ ئەوەی تاک تەمەنێکی درێژی هەبێت و ماوەی ژیانی درێژببێتەوە''.
 
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، رێژەی بەساڵاچووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق چەندهێندەی ئاستی جیهانی کەمترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.