پسپۆڕێک: زۆرینەی ئەوانەی کەم دەجووڵێن و زۆر دادەنیشن ئازاری پشتیان تووشدەبێت

25-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، 90٪ـی مرۆڤەکان لەژیانیاندا تووشی ئازاری پشت دەبن، سەرچاوەی ئازارەکانیش بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ گرژبوونی ماسوولکە و بەستەرەکان بەتایبەت لەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشن و جووڵە و هاتووچۆیان کەمە.
 
د. هونەر محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە بە رووداوی گوت، خراپترین جۆری جووڵە بۆ ئازاری پشت بەتایبەت بۆ کەسێک کە دەرچوونی دیسکی بڕبڕەکانی هەبێت بریتییە لە؛ 
 
1- چەمانەوە لەکاتی هەڵگرتنی کەلووپەلێکی قورس
2- سووڕانی جەستە لەسەر بڕبڕەکان
 
بە گوتەی د. هونەر محەممەد، ئەو جووڵە باشانەی كە پێویستە تووشبووی ئازاری پشت ئەنجامی بدات بریتین لە؛
 
1- مەلەكردن
2- سكواتكردن (واتە دانیشتن و هەستانەوە)
3- خۆهەڵواسین
4- وەستان لە ناو ئاو لەكاتی مەلەكردن
 
باشترین خۆراکیش باسدەکات بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی نێوان بڕبڕەکان وەکو؛ {زەنجەبیل، گوێز، بادەم، فستق، ماسی، كاهوو و ئاڤۆگادۆ}.
 
خراپترین خۆراک و خواردنەوەکانیش؛ {خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان و خواردنەوەی کحولییەکان و ئەوانەشی کە لە شەکر دروستدەکرێن}.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.