بە یەک قاچ تەمەنی بایۆلۆژیی جەستەت بزانە

28-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژەرانی مایۆکلینیک جەخت لە تاقیکردنەوەیەک دەکەنەوە بۆ ئەوەی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە بزاندرێت، ئەو تاقیکردنەوەیەش بە کەمتر لە خولەکێک ئەنجامدەدرێت و هیچ ئامێرێکی پێویست نییە.
 
لە توێژینەوەیەکی مایۆکلینیک دا کە لەسەر 40 کەس کرا دەرکەوت، راگرتنی هاوسەنگیی جەستە بە یەک قاچ، هێزیی ماسوولکە، دەمار و ئێسکەکان دەردەخات و دەتواندرێت بۆ زانینی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە بەکاربهێندرێت.
 
د. کێنتۆن کافمان، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: راگرتنی هاوسەنگیی جەستە مەرجێکی سەرەکییە بۆ زانینی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە، ئەوەش لەڕێگەی وەستانە بۆ ماوەی کەمتر لە خولەکێک بە یەک قاچ.
 
بەپێ توێژەران ئەم پێوەرانەی خوارەوە دەکرێت بۆ تاقیکردنەوەکە بەکاربهێندرێن و ئەوانەی نەیانتوانی لەم چرکانە بووەستن، مانای ئەوەیە کە تەمەنی بایۆلۆژییان زیاترە لە تەمەنی راستەقینەیان؛
 
- کەسانی کەمتر لە 40 ساڵان؛ 43 چرکە بە یەک قاچ راوەستن.
- کەسانی 40-49 ساڵان؛ 40 چرکە بە یەک قاچ راوەستن.
- کەسانی 50-59 ساڵان؛ 37 چرکە بە یەک قاچ راوەستن.
- کەسانی 60-69 ساڵان؛ 19 چرکە بە یەک قاچ راوەستن.
- کەسانی 70-79 ساڵان؛ 15 چرکە بە یەک قاچ راوەستن.
- کەسانی سەروو 80 ساڵان؛ لانیکەم 5 چرکە بەیەک قاچ راوەستن.
 
تەمەنی بایۆلۆژی جیاوازی لەگەڵ تەمەنی ئاسایی چییە؟
 
ئەم شەربەتە بە گەنجی دەتهێڵێتەوە و دژی پیربوونە؛ د. زانا ئەحمەد دەڵێت چەند دەتوانن رۆژانە بیخۆنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.