چارەسەرکارێکی دەروونی: ئێستا تووشبوون بە خەمۆکیی وەرزی زۆربووە

28-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دەریا رۆستەم، چارەسەرکاری دەروونی و توێژەر لە بواری دەرووندروستی.
دەریا رۆستەم، چارەسەرکاری دەروونی و توێژەر لە بواری دەرووندروستی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی دەریدەخات، لەکاتی گۆڕینی وەرزەکان دەشێت تاک دووچاری نەخۆشیی خەمۆکیی وەرزی ببێتەوە، بەڵام ئەوەش رووندەکاتەوە کە لەو وڵاتانە باوە کە زستانیان سەختە.
 
دەریا رۆستەم، چارەسەرکاری دەروونی و توێژەر لە بواری دەرووندروستی هۆکاری خەمۆکییەکە بۆ گۆڕینی ماوەی شەو و رۆژ دەگەڕێنێتەوە و چەند رێگەیەکیش بۆ پێشگیری لێی پێشنیازدەکات.
 
ئەو چارەسەرکارە دەروونییە بە رووداوی گوت، باشترین رێگەی کۆنتڕۆڵکردنی خەمۆکی وەرزی، پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروستە بەتایبەت بە باشترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و رێکخستنی کاتی خەوتن دەکرێت پێشگیری لێبکرێت.

ئەم لێدوانە لەنێو پانێڵێکی تایبەت بە بابەتی دەرووندروستی لە زانکۆی کوردستان کرا و باهۆز شاخەوان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بەم شێوەیە قسە بۆ رووداو دەکات؛
 
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش.
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.