رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە بیستەمین ساڵیادی دوو تەقینەوەکەی 1ـی شوباتی هەولێر دەڵێ "با یادی شەهیدەکان بكه‌ينه هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 1-2-2024) رایگەیاند "به شكۆوه يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ "با يادى شه‌هيدان كه پۆلێك سه‌ركرده و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه ئامانجى تاوانێكى ڕه‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان."
لە 1ـی شوباتی ساڵی 2004 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویاندا و، بەهۆیانەوە 103 کەس لە هەردوو بارەگا شەهید بوون و 246 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێ "دروود بۆ ياد و گيانى شه‌هيدانى يه‌كى شوبات و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان."
دانانی تاجەگوڵینەی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن دڵشاد شەهاب، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر مۆنیومێنتی شەهیدانی یەکی شوبات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ