مەسرور بارزانی بۆ ژووری بازرگانیی ئەمریکا: سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

01-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکا، مەسرور بارزانی داوای لە ئەندامانی ژوورەکە کردووە، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و "دەرفەتەکانی وەبەرهێنان" لە بوارە جیاجیاکاندا ببینن.
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی بووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەکەی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێکخستووە.
 
وەکو راگەیێندراوەکە باسی کردووە، "لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمریکا و چەندین کەسایه‌تيی رەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکومەت گوتەیەکی پێشکێش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان".
 
مەسرور بارزانی ماوەی چەند رۆژێکە لە واشنتنە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا کۆبووەتەوە. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.