کوردستان
فارووق مەلا مستەفا، سەرمایەداری ناسراوی هەرێمی کوردستان و هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
رووداو دیجیتاڵ
فارووق مەلا مستەفا، سەرمایەداری ناسراوی هەرێمی کوردستان و هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، 300 ملیۆن دینار دەبەخشێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک.
عومەر فالح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسیاسێڵ ئەو زانیارییەی بە رووداو راگەیاند.
رۆژی 19-03-2024، شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتەوە.
لەو شەپۆلە بارانەدا زیان بە نزیکەی 300 ماڵ و 50 ئۆتۆمبێل گەیشت؛ هەروەها سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژی 23-03-2024، پیر دەیان پیر خدر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە شەش ملیار دینار بووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ