ئەو کەسەی لە هەولێر ئاگری لە ئۆتۆمبێلی خزمێکی بەردا دەستگیر کرا

01-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنی رووداوەکە.
دیمەنی رووداوەکە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەی لە هەولێر هەڵیکوتایە سەر ماڵی خزمێکی و ئۆتۆمبێلێکی سووتاند، لەگەڵ سێ کەسی دیکە دەستگیر کراوە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ش. م. ی) و (ع. س. م) و (ن. ئـ. پ) و (ل. م. ک).
 
دەشڵێت، تۆمەتباری سەرەکی (ش. م. ی) "لەسەر پارە و میرات بووەتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی و بەو هۆیەوە  سێ تۆمەتبارەکەی تری کە ناویان لەسەرەوە هاتووە، چەند جارێک هانداوە لە بەرامبەر بڕێک پارە تاوەکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان."
 
ئاماژە بەوەش دەکات، بەو نیازەش "چەکی بێ مۆڵەتیان بەکار هێناوە و تەقەیان لە ماڵی خاڵەکانیان کردووە، دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع. س. م) هەوڵی سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی خاڵی دابوو لە گەڕەکی موفتیی شاری هەولێر."
 
هەفتەی رابردوو، 26ـی ئاداری 2024، لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر، کەسێک بە 'تەنەر و بەنزین' هەوڵی سووتاندنی ئۆتۆمبێلێکی دا، وەکو لە گرتە ڤیدیۆکان دەردەکەوێت، دوای گڕگرتنی دوای ماوەیەکی کەم، خاوەن ماڵ دێتە دەرەوە و ئاگرەکە دەکوژێنێتەوە.
 
دوای رووداوەکە خاوەن ماڵ سکاڵای لەسەر هێرشکارەکە تۆمار کرد. هێرشکارەکەش دەڵێت، "کێشەکە کۆنە و ئەوان زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری ئێمەیان خواردووە."
 
هەردوولا کەسوکاری یەکدین. ئارام مەغدید خاوەن ئۆتۆمبێلەکە کوڕە خاڵی سکاڵالێکراوە، بە رووداوی گوت، "پێشتر بابەتی میرات لە دادگە یەکلایی کراوەتەوە و بەڵگەمان هەیە کە ئەوان مافی تەواویان وەرگرتووە. بەڵام دوای کۆچی دوایی دایکیان وازناهێنن و ماوە ماوە هێرش دەکەن."
 
سکاڵالێکراو، کوڕە پووری ئارامە و رەتیدەکاتەوە بابەتەکە لە دادگە کۆتایی هاتبێت و گوتی، "ئەگەر بابەتەکە بە وردی لێکی بدەمەوە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلاری ئێمەیان خواردووە. بریکارنامەی دایکمیان ساختەکردووە و بەناوی خۆیان کردووە، هەموو موڵکەکانی ئێمەیان بەناوی خۆیان کردووە و فرۆشتوویانە. ئامادەم کێشەکە بە گفتوگۆ چارەسەر بکەم بەڵام ماڵی خاڵم ئامادەنین دابنیشین و کێشەکە چارەسەر بکەین."
 
یونس حەسەن، پارێزەرێکە لە بەرنامەی بەرپرسیار باسی لەوە کرد، "بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکە و تەشەنە نەکردنی، دەبێت بە ئاشتی و کۆمەڵایەتی چارەسەری بکەن. "هەر لایەنێک لەو کێشەیە بەڵگەی هەیە دەتوانێت پێشکێشی دادگەی بکات و دادگە لێکۆڵینەوەی خۆی دەکات".
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.