وەزارەتی کارەبا: لە 24 کاژێری داهاتوودا وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و بازیان بەتەواوی دەکەونەوە کار

01-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند لە 24 کاژێری داهاتوودا وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و بازیان بەتەواوی توانای پێش هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، دەکەونەوە کار.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستیپێکردەوە، لە 24 کاژێری داهاتووشدا هەرسێ وێستگەی هەولێر، سلێمانی و بازیان بە تەواوی توانای پێشوویان دەکەونەوە کار.
 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد "پەستانی گاز بۆ  وێستگەکان بەرز بووەتەوە و، بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان، کە دەکاتە نیوەی توانای وێستگەکان."
 
وەزارەتەکە چاوەڕوانە نیوەکەی دیکەش بگات و بەو پێیەش لە 24 کاژێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان بە تەواوی توانای پێش هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکەونەوە کار.
 
ئێوارەی رۆژی هەینی، 26ـی نیسان بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، ئەمە دووەم هێرش بوو لەمساڵدا،  کە بەهۆیەوە چوار کارمەند لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون.
 
دوای هێرشەکە، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان رایانگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا 2 هەزار و 500 مێگاوات کەمبووەتەوە.
 
کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە گوندی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنان لە کێڵگەکەدا دەکەن. گازی کۆرمۆر، بە بۆری رەوانەی هەردوو وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، لە 67٪ـی خواستی هەرێمی کوردستان بۆ کارەبا دابین دەکات.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI)

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناو و زانیاریی 386 فەرمانبەری بۆ بانکی (TBI) نارد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان یەکەم لیست رەوانەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) دەکات، تاوەکو هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە؛ لیستەکە لە 368 فەرمانبەر پێکهاتووە