گوتەبێژی یەکەی 70 بۆ رووداو: دوو درۆن لە سنووری پارێزگای سلێمانی تێکشکێندران

01-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
دیمەنێک لەدوای کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان
دیمەنێک لەدوای کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی تێکشکێندران؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە بووە و ئەوی دیکەش لە دەرەوەی بارەگەی هێزەکانی یەکەی 70."

رۆژی سێشەممە، 01ـی تەممووزی 2025 ، ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی تێکشکێندران. یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە بوو و ئەوەی دیکەش لە دەرەوەی بارەگەی هێزەکانی یەکەی 70."
 
بە گوتەی ئەحمەد لەتیف، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
 
هاوکات عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) بە رووداوی گوت: "کەمێک لەمەوبەر دوو درۆن لەناوچەی تاسڵووجەی سنووری سلێمانی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. کەوتنە خوارەوەی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
 
عەقید سەلام گوتیشی، "تیمەکانمان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە."
 
ئەوە لەکاتێکدایە، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەممووزی 2025، کاژێر 00:30، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکارێ لە سنووری ناحیەی دەرکارێی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە."
 
هەر دوێنێ شەو، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، دوو مووشەک لە کەرکووک کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان بەر سەربانی ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی عرووبە، ئەوی دیکە لە فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.