بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: سوودانی رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران داوە

01-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای سەردانی نوێنەری جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و داواکاریان بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیان، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: بەدڵنیاییەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەکە دەگات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ جووتیاراندا هەموو شتێک کۆتایی پێهێنراوە و وەزارەتی دارایی بڕی 1 ترلیۆن دیناری بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەینەوا و کەرکووک تەرخان کردووە."
 
گوتیشی: "بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبەردەست سەرۆکوەزیراندایە، ئەویش رەزامەندی داوە و لەم چەند رۆژەدا بە فەرمیی سەرجەم پارەکە بە گوژمەیەک رەوانە دەکرێت."
 
پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 590 ملیار دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق 74 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ناردووە.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت؛ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆکیش 189 هەزار تۆن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.