رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە پێکهاتوون لە محەممەد شیاع سوودانی، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی.
بڕیارە شاندەکە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە.
سەرۆکى هاوپەیمانیی تەسمیم دەڵێت، سەردانى شاندەکە بۆ هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەیە "هانی یەکێتى و پارتى بدەن بگەنە رێککەوتن لەبارەى بەربژێرى سەرۆککۆمار."
ڤیدیۆ.. شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا pic.twitter.com/WAH9OqPKFk
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 2, 2026
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر ئەو دوو حیزبە کوردستانییە رێکنەکەون، ئەو پرسە لە پەرلەمانى عێراق بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە و چوارچێوەى هاوئاهەنگى بڕیارێکى یەکلاییکەرەوەى بۆ دەنگدان بە بەربژێرى هیچ کام لەو دوو لایەنە نابێ.
عامر فایز، سەرۆکى هاوپەیمانیى تەسمیم بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو شاندە دەستپێشخەرییەکی دیاریکراوی پێ نییە، بەڵکو سەردانەکە بۆ ئەوەیە بزانرێ لە کوێدا پرسەکە پەکی کەوتووە بۆ یەکلاییکردنەوەی بەربژێری سەرۆککۆمار، تاوەکو چارەسەرێک بدۆزرێتەوە و بگەنە رێککەوتنێک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ