لە زاخۆ دوو کرێکار لە باڵەخانەیەک کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

02-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە زاخۆ دوو کرێکار لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا کەوتنەوەخوارەوە، یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
 
موقەدەم  ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی لە باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی دریم سیتی لە زاخۆ روویداوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کرێکارەکان لەکاتی کاردا و لەسەر ئەسکەلە لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک کەوتوونەتە خوارەوە.
 
لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە ئەحمەد رەمەزان ئاشکرای کرد، "هەردووکیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و خزمی نزیکی یەکدین."
 
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع، م، ح)ە و تەمەن 25 ساڵە، بریندارەکەش ناوی (ا، ش، ح)ە و تەمەنی 27 ساڵە.
 
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، لە چوار مانگی ئەم ساڵدا 12 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئاماری یەکێتییەکە، پار 62 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و 25 کرێکاریش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.