رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی لە دوو شوێنی جیاوازدا دوو کەس لە ئاودا خنکان. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، تەرمی یەکێکیان دەرهێندراوە.
ئەمڕۆ هەینی، 2ـی حوزەیرانی 2023، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ دوو رووداوی خنکان لە چەمی خەمەڵووکە و لە سەیرانگەی کوونەماسی هەبوون، کە هەردووکیان لە دەڤەری شارباژێردان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئارام عەلی گوتیشی، تەرمی قوربانییەکەی کوونەماسی دەرهێندراوە و لە نەتەوەی عەرەبە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارییان لەبارەی تەرمی دووەمەوە بەدەست نەگەیشتووە.
بۆ هەردوو رووداوەکە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵێنەوەی کردووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ