رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد و کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش."
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە هانۆ پێڤکور، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وەکەدا تيشکخرايه سه‌ر به‌رنامه‌ى سه‌ردانى وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا بۆ لای هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كرا.

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه هێشتا مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جیدييه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شدارى و رۆڵى ئيستۆنيا و هێزه سه‌ربازييه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و له ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌ش له‌مباره‌يه‌وه كرده‌وه."
بە وێنە؛ پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هانۆ پێڤکور، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا لە هەولێر pic.twitter.com/x0AipR5NaX
— Rudaw (@Rudawkurdish) August 2, 2023
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، گفتوگۆ کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ