رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای سەیدسادق دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی 18 ملیۆن دینار لە قاسەی فرۆشگەی هاونیشتمانییەک دەستگیر کردووە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو تۆمەتبارەکە بە رۆژ چوونەتە دووکانی هاونیشتمانییەک و سەیری قاسەکەیان کردووە، شەوەکەی هەموو کەرەستەیەکیان بردووە و قاسەکەیان شکاندووە و پارەکەیان دزیوە.
تۆمەتبارەکە یەکێکیان هاونیشتمانییەکە و ئەوی دیکەیان ناسنامەی سووریی پێ بووە.
تۆمەتبارەکان راگیراون و پۆلیس ناسنامەی هەردووکیانی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە، (ح. ب. ع، لەدایكبووی 1980 - ئـ. ح. ع، لەدایكبووی 1979).
ئامارەکانی ساڵی رابردوو بڵاو نەکراونەتەوە، بەڵام بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 پێنج هەزار و 931 رووداوی دزیکردن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ