پیاوێک لە ئیلام هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی دەکوژێت

04-07-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوەندی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، پیاوێک هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی خۆی کوشتووە و دواتریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
 
رووداوەکە دوێنێ پێنجشەممە روویداوە. قودرەت حەیدەریزاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، "دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، دەرکەوتووە کەسێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، تەقەی لە هاوژینەکەی و خوشکی هاوژینەکەی کردووە و هەردووکیانی کوشتوون.''
 
قودرەت حەیدەریزاد گوتی، "هەر لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە بکوژ دوای تاوانەکە، بە دەمانچە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بریندار بووە.''
 
وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری ئیلام دەڵێت، بکوژ بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی ناجێگیرە.
 
قودرەت حەیدەریزاد رایگەیاند، دەست بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیراوە کە بکوژ تەقەی پێکردووە و تەرمی هەر دوو کوژراوەکەش گوێزراونەتەوە بۆ دادپزیشکیی ئیلام.
 
8ی نیسانی ئەم ساڵیش لە ئیلام، لە رووداوێکی هاوشێوەدا پیاوێک هاوژین و دوو منداڵی خۆی کوشت و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".