لە دوبز بەهۆی شەڕی ئامۆزاکان باوکێک کوژرا و کوڕەکەی بریندار بوو

05-07-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی کێفی سەر بە قەزای دوبز لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ژمارەیەک ئامۆزا، باوکێک کوژرا و کوڕەکەی برینداربوو.
 
عادل جەواد، قایمقامی دوبز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەڕەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە بوو لە نێوان ژمارەیەک ئامۆزا و خزمی یەکدی. سەرەتا دەمەقاڵێ روویداوە و دواتر گەیشتووەتە بەکارهێنانی چەک."
 
ئەوانەی شەڕیان کردووە، سەرجەمیان عەرەبن؛ عادل جەواد دەڵێت، لە دەستڕێژێکدا "کەسێک بەناوی غازی عەباوی لە دایکبووی 1966 کوژراوە و کوڕەکەی بەناوی ساڵح غازی لەدایکبووی 1994 برینداربووە." 
 
قایمقامی دوبز گوتی، بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی کێشەکە هێزی سەربازی و ئەمنییان رەوانەی ناوچەکە کردووە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
 
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی بە رووداوی گوت: "بریندارەکە رەوانەی بەشی فریاکەوتن کراوە کە فیشەک بەر دەستی کەوتووە و برین لەسەریشیدا هەیە.  کوژراوەکە بە سێ فیشەک پێکراوە و ئێستا لە دادپزیشکیی نەخۆشخانەکەیە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.