لە سنووری ئاکرێ شەڕ روویدا و بریندار هەیە

06-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
چەند دیمەنێکی کاتی شەڕە تەقەکە
چەند دیمەنێکی کاتی شەڕە تەقەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی گردەسێنی سنووری ئاکرێ شەڕ روویدا و بەڕێوەبەری ناحیەکە بە رووداوی گوت، پۆلیسێک بریندار بووە.
 
شەڕەکە لەنێوان دوو ماڵباتدا روویداوە. ئەمشەو، 6ـی نیسانی 2025، ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، ئەمشەو کێشەکەیان نوێکردووەتەوە و تەقەیان لە یەکدی کردووە.
 
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، لە هەردوولا تەقەیەکی زۆر دەکرێت. بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن گوتی، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و خەریکی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەن.
 

 
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە،  "سێ ماڵ بەهۆی ئەو شەڕەوە، چەند مانگێک پێش ئێستا لەو ناحیەیە باریان کردبوو، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە و دووبارە بووەتە شەڕیان."
 
جگە لە برینداربوونی ئەو پۆلیسە، ئۆتۆمبێلێکیش بەهۆی شەڕە تەقەکانەوە سووتاوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پەروەردە: لە هەرێمی کوردستان خوێندن بە حەوت زمان هەیە

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خوێندن بە حەوت زمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەنێویاندا جگە لە کوردی، تورکمانی و سریانی وەک زمانی دایک بە فەرمی دەخوێندرێن