رووداو - هەولێر
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشنیاز بۆ هەردوو وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكەن لە 16ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگەكان دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت "ئەگەر خوێندنی ئەلیكترۆنی بەردەوام بوو مەرجێكمان دەبێت".
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمان كە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادە دەبن پێشنیازێك بۆ كردنەوە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكات و دەڵێت "ئەگەر دۆخی تەندروستی بەم جۆرە بەردەوام بێت پێشنیاز دەكەین 16ی ئەم مانگە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان بكرێتەوە".
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان باس لەوەشدەكات، ئەگەر دۆخی تەندروستی باش نەبوو و خوێندن بەشێوازی ئەلیكترۆنی بەردەوام بوو "ئەوا مەرجی ئەوەیان دەبێت بۆ تاقیكردنەوەكان تەنیا ئەو وانانە تاقیكردنەوەیان تێدا بكرێت كە تاوەكو 25-2 لەناو پۆلەكاندا خوێنراون".
بۆ یەكلایی بوونەوەی چارەنووسی خوێندن لەم ساڵدا كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاستەنگی بۆ دروستبووە، هەردوو وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەکەن.
وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی هەرێمی کوردستان باسی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ دەکەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ