پەیامنێری رووداو: سنووری ناحیەی ئاخجەلەر بۆردوومانکرا و کوژراو و بریندار هەیە

06-08-2023
سۆران حوسێن
ئەمبیوڵانسێک و ژمارەیەک ئەندامی هێزی ئەمنی لەسەر رێگەی گوندەکە، وێنە: پێشەوا بەختیار - رووداو
ئەمبیوڵانسێک و ژمارەیەک ئەندامی هێزی ئەمنی لەسەر رێگەی گوندەکە، وێنە: پێشەوا بەختیار - رووداو
نیشانەکردن ئاخجەلەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێری رووداو، سنووری ناحیەی ئاخجەلەر بۆردوومان کراوە و کوژراو و بریندار هەیە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، بۆردوومان نەبووە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری گوندی چنارتووی ناحیەی ئاخجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ کەوتەوە. پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، "بۆردوومان هەبووە و کوژراو و بریندار هەیە".
 
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەکرد، تیمی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەشڵێت، "تەندروستی گوتوویانە لەلایەن پەکەکەوە پێیان گوتراوە کە بۆردوومان هەبووە و کوژراوێک و بریندارێکیان هەیە".
 
سەرچاوەیەکیش لە قایمقامییەتی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆردوومان هەبووە، بەڵام زانیاریمان لەبارەی قوربانییەکانەوە نییە."
 
پێش پەیامنێری رووداو، هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆی نزیک گوندی چنارتووی ناحیەکە و راستیی بوونی هێرشێک لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم بەیانییە ئاگر لە دارستانی گوندەکە کە دەکەوێتە نزیک چەمی گوندەکە، کەوتەوە و هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبووە، تەنیا ئەوە نەبێت ئاگرێک کەوتەوە و ئاگرەکەمان کوژاندەوە." 
 
هێمن بەهجەت لەگەڵ ئەوەی رەتیکردەوە هیچ بۆردوومانێک هەبووبێت، گوتی، "هیچ کوژراو و بریندارێک نییە؛ هیچ ئۆتۆمبێلێکیش نەکراوەتە ئامانج. ئێمە ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لەو سنوورە بووین، جگە لە ئۆتۆمبێلی ئێمە، هیچ ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لێ نەبووە."
 
ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵە ‌و 35 کیلۆمەتر لە سەنتەری ‏قەزاكەوە دوورە، لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ جار ئەو سنوورە بۆردوومانکراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.