رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندندا مامۆستایەک لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا کارەبا دەیگرێت و دەمرێت.
ئیبراهیم سەباح، مامۆستای وەرزش لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆرکێی شەقڵاوە، تەمەن 36 ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
سەرباز کە ئامۆزای مامۆستا کۆچکردووەکەیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو ستوونەی قوتابخانەکە کە ئاڵای کوردستانی پێوە بووە، کارەبای لەسەر بووە و مامۆستا ئیبراهیم لە کاتی هەڵکردنیدا کارەبا گرتوویەتی."
بە گوتەی ئامۆزاکەی، مامۆستاکە تاوەکو گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە کۆچی دوایی کردووە.
ئێستا تەرمی ئیبراهیم سەباح بۆ بەخاکسپاردن بۆ گۆڕستانی زەیتوونەی شەقڵاوە گوازراوەتەوە.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری مامۆستا ئیبراھیم سەباح دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ناوبراو بە شەهید دابنرێت.
لە پەیامی هاوخەمیی لیژنەکەی پەرلەماندا هاتووە، "لەم رووداوە دڵتەزێنەدا وەک لیژنەکەمان سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین و داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچکردوو بە شەهید ناوزەند بکرێت، چونکە لە ئەرکێکی پیرۆزدا گیانی سپاردووە".

رۆژی یەکشەممە 2021/02/07 لە هەرێمی کوردستان دوای داخرانیان بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ