رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی گەورەترین ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولیر بەڕێوەدەچێت.
لە ئاهەنگەکەدا نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی بەشدار دەبن. هەروەها سەرجەم بەربژێرانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبن.
خەڵکێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای هەولێرەوە چوونەتە یاریگاکە، پێشبینی دەکرێت دەیان هەزار کەس ئامادەی بن.
پەیامنێرانی رووداو رووماڵی ئاهەنگەکە دەکەن و لەگەڵ جەماوەری پارتی قسە دەکەن، بەشێک لە لایەنگرانی پارتی لە بەیانیی زووەوە چوونەتە یاریگەکە بۆ دەربڕینی پاڵپشتی بۆ حیزبەکەیان.
سەرۆک مەسعود بارزانی گوتاری سەرەکیی کەرنەڤاڵەکەی پێشکێشکرد، رایگەیاند، پەیامی ئەوەمان پێگەیشتووە کە بەهۆی ئەم هەڵبژاردنەوە رێڕەوی حوکمڕانی لە عێراق دروستتر دەبێت. هەروەها گوتی، گرنگە لە عێراق چاکسازی بکرێت.

سەرۆک بارزانی هەروەها گوتی، "پێویستە لەم هەڵبژاردنە سەنگی پارتی پێشانی هەموو لایەک بدرێت و پێویستە جەماوەری پارتی بە دەنگدانیان وەڵامی ئەوانە بدەنەوە لە خەیاڵدان."

لە گوتارەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "مادەی 140 لەبیر ناکرێت و دەستبەرداری نابین، هەروەها "دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە دڵی ئێمەدان."
ڤیدیۆی ئاهەنگە گەورەکە و گوتاری سەرۆک بارزانی:
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ