نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم

08-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 
 
رۆژی پێنجشەممە 08-05-2025 رۆبەرت پرێڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا و ناسناوی (لیۆ)ـی هەڵبژارد. پرێڤۆست 14ـەم پاپای ڤاتیکانە ناسناوی لیۆی هەڵبژاردبێت.
 
ناوی تەواوی رۆبەرت فرانسیس پرێڤۆستە و لە 14-09-1955 لەدایکبووە. لە مێژوودا یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بەناوی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی. "
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم."
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پەروەردە: لە هەرێمی کوردستان خوێندن بە حەوت زمان هەیە

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خوێندن بە حەوت زمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەنێویاندا جگە لە کوردی، تورکمانی و سریانی وەک زمانی دایک بە فەرمی دەخوێندرێن