هێشتا 5 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

08-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێشتا نزیکەی 5 هەزار کارتی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە، تاوەکو رۆژی 11-11-2025 دەرفەت ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان.
 
یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا نزیکەی 5 هەزار کارتی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە.
 
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێویستە ئەو کەسانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی، کات کەم ماوە."
 
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن زۆرترین کارت لە سلێمانی وەرنەگیراونەتەوە کە نزیکەی 2 هەزار و 500 کەس دەبن، ئەوانی دیکەش لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن.
 
نەبەرد عومەر دەڵێت، "هەموو دەنگدەرانی تایبەت کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، ئەوانەی ماون تەنیا دەنگدەری گشتین و تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن کاتیان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان."
 
دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە سیستمی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەبێت. یەکشەممە 9ی تشرینی دووەم، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 21.4 ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن، کە ئەوانە ئەو کەسانەن کارتی بایۆمەترییان بۆ دروستکراوە یان نوێیان کردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاهوور شێخ جەنگی

پارێزەرەکەی: لاهوور شێخ جەنگی ئامادە نییە وڵات جێبهێڵێت

پارێزەرێکی لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی لە دوێنێوە مانی لە خواردن گرتووە، ئەوەش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بەو "ناحەقییەی" کە دەڵێت بەرامبەری دەکرێت، هەروەها رێگری لە ناردنی دۆسیەکانی بۆ دادگەی پێداچوونەوە دەکرێت