لە کەرکووک زیاتر لە 470 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

09-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیاتر لە 470 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگای کەرکووک وەرگیراوە. سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، ئەو جووتیارانەی تاوەکو شەوی رابردوو ناویان تۆمارکردووە، گەنمەکانیان لێوەردەگیرێت.
 
عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ  چوارشەممە، 9ـی تەمموزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زیاتر لە 470 هەزار تۆن گەنم لە هەر چوار سایلۆی کەرکووک وەرگیراوە".
 
لە 25ی مانگی ئایارەوە وەرگرتنی گەنم لە کەرکووک دەستیپێکرد و دوێنێ سێشەممە کۆتایی هات. 
 
رۆژانە 12 بۆ 13 هەزار تۆن گەنم لە رێگەی 350 بارهەڵگرەوە رادەستکرا . عەبدوڵڵا میروەیس گوتی: "هەندێک جووتیار کێشەی وەرگرتنی گەنمیان هەبوو، بەتایبەتی جووتیارانی کورد، بۆیە ئەو جووتیارانەی تاوەکو شەوی رابردوو هاتن و ناوی خۆیان تۆمارکرد، دەرگای سایلۆیان بەڕوودا داناخرێت و گەنمەکانیان لێوەردەگیرێت".
 
لە کەرکووک چوار سایلۆ هەن؛ کەرکووک، زاب، حەویجە و تازە. 
 
بۆ ساڵى 2025، پێنج ملیۆن و 100 هەزار دۆنم زەوى لە سەرانسەرى عێراق لەنێو پلانى کشتوکاڵ بوو بۆ چاندنى گەنم، ئەمەش نیوەی ئەو رووبەرەیە کە پار رێگەی پێدرا.
  
بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق، ئەو گەنمەى بە شێوازى نوێى ئاودێرى بەرهەم هێندرابێت، هەر تۆنێکى بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت، ئەگەر بە شێوازى کۆن ئاودرابێت هەر تۆنێکى بە 800 هەزار دینار وەردەگیرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.