کۆمیسیۆن: رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 98٪ بووە

09-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 98٪ بووە و بەردەوامن لە ناردنی ئەنجامەکان بۆ بەغدا.
 
رۆژی یەکشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی بە ''سەرکەوتوو'' ناوبرد و رایگەیاند: "هیچ کێشەیەک لەم هەڵبژاردنە رووینەداوە؛ هەموو ئەو کێشانەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو هەبوون، ئەم جارە چارەسەر کران. هێزە ئەمنییەکانیش بە شێوازێکی سەردەمیانە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کرد".
 
بە گوتەی نەبەرد عومەر، لە هەرێمی کوردستان 98٪ـی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدار بوون و بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر: 109 هەزار و 508 دەنگدەر؛ 98٪
پارێزگای سلێمانی: 106 هەزار و 350 دەنگدەر؛ 98٪
پارێزگای دهۆک: 55 هەزار و 411 دەنگدەر: 97٪
ئاوارەکانی دهۆک: 20 هەزار دەنگدەر؛ 77٪
ئاوارەکانی هەولێر: 391 دەنگدەر؛ 71٪
 
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی کرد کە بەشێوەیەکی "سەرکەوتوو" لە هەڵبژاردن بەشدار بوون.
 
بڕیارە تاوەکو کاژێر 12:00ـی ئەم شەو هەموو ئەنجامەکان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ بەغدا بنێردرێن. نەبەرد عومەر دەڵێت: "تاوەکو ئێستا کارمەندەکانمان بەردەوامن لە کارکردن و توانیومانە 90%ـی ئەنجامەکان لە رێگەی RTSـەوە بۆ بەغدا بنێرین."
 
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئەمشەو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "دەنگدانى تایبەت لە کەشێکى ئارامدا و دەنگدەرانى تایبەت ئازادانە لە هەموو پارێزگاکانى عێراق دەنگى خۆیان دا؛ تێکڕاى ژمارەى دەنگدەران بۆ دەنگدانى تایبەت، یەک ملیۆن و 104 هەزار و 816 دەنگدەر بوون و رێژەى بەشدارى ئەو دەنگدانە 82.42% بووە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.