هاونیشتمانییەک لە کۆبانێ دەڵێت رێڤەبەری خۆسەر خوشکێکمی رفاندووە

10-02-2025
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

5 رۆژە کچێکی 15 ساڵانی خەڵکی کۆبانێ بێسەروشوێن بووە، کەسوکارەکەی دەڵێن، رێڤەبەری خۆسەر کچەکەیانی رفاندووە.
 
فەتحی خەلیل عیزەت کۆبانێ، برای کچەکە ئەمڕۆ دووشەممە 10-02-2025 بە رووداوی گوت، "لە لوبنان بووین و چوار مانگە گەڕاوینەتەوە کۆبانێ، 5 رۆژە رێڤەبەری خۆسەر خوشکێکمی رفاندووە."
 
بە گوتەی برای کچەکە، سێ خوشک و چوار بران؛ خوشکێکی ناوی "سەدیقە خەلیل عیزەت"ە و بە سیڤیل بانگی دەکەن، "سەدیقەی خوشکم مارەبڕاوە و چوار مانگە دەستگیراندارە."
 
فەتحی کۆبانێ دەڵێت، "چەند جارێک سەردانی رێڤەبەری خۆسەرمان کردووە بۆئەوەی سۆراخی کچەکەمان بکەین، بەڵام ئەوان دەڵێن بە رەزامەندیی خۆی هاتووە و نایدەنەوە."
 
بە گوتەی فەتحی خەلیل، دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێیان گوتووە کچەکەیان بەپێی خۆی چووەتە نێویان و ئەوان نەیانبردووە، "بەڵام وا نییە و خوشکەکەمان بەپێی خۆی نەچووە، چونکە دوای ئەوەی کچەکەیان برد، هاتن گوتیان ئەوە مۆبایل و زێڕەکەتان. ئێمەیش گوتمان، نە زێڕ و نە مۆبایلمان ناوێ؛ ئێمە کچەکەمان دەوێتەوە." هیچ سەرچاوەیەکیش لە رێڤەبەری خۆسەر ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
 
فەتحی ئاماژەی بەوە دا، "کچەکە لەبەر دەرگە بووە و خستوویانەتە نێو ئۆتۆمبێل و بردوویانە. چەند جار داوامان کردووە بیبینین، رێگەمان پێنادەن. دوو برای دیکەمان داونەتێ و یەکێکیان شەهید بووە. لەگەڵ ئەو خوشکەم دەبێتە سێ کەس."
 
فەتحی خەلیل عیزەت کۆبانێ ئەوەیشی روونکردەوە، "نازانین هۆکار چییە بردوویانە؛ کە لێیان دەپرسین بۆچی بردووتانە؟ پێمان دەڵێن ئێستا کاتی شەڕە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری پارێزگای سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی سنە: لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ دەستی بەسەردا گیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا زیاتر لە 11 تۆن گۆشتی ئەسپ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و 32 کەسیش بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی ئەسپ دەستبەسەر کراون.