رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کەریم شنگالی کرد و دەشڵێت، "ئەو هه‌ميشه به پاكى، دڵسۆزى و به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه، كارى ده‌كرد."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵ بۆ كۆچى دوايى كه‌ريم شه‌نگالى پێشکێش بە بنەماڵە، کەسوکار، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکات. دەشڵێت، کۆچکردوو "ته‌مه‌نێكى درێژى به خه‌بات، پێشمه‌رگايه‌تى و كارى دڵسۆزانه له‌پێناو دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد، ماندووبوون و ره‌نجێكى زۆرى له رۆژانى سه‌ختى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا كێشا. له‌دواى راپه‌ڕينيشه‌وه به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه له ئه‌ركدا بووه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "ئه‌زموونى كه‌سى و نزيكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى و چه‌ندين ساڵ پێكه‌وه كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و هه‌ميشه به پاكى و دڵسۆزى و به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه، كارى ده‌كرد."
کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی پێشووی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کەریم شنگالی، ساڵی 1950 لەدایکبووە و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە.
لە ساڵی 2022دا کەریم شنگالی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووە دەرەوە و لە حوزەیرانی 2022دا گەڕایەوە، لەو کاتەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.
ئەو کاتەی کەریم شنگالی بە مەبەستی چارەسەر چووە دەرەوە، بەڕێوەبەری نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
جگە لە پێشمەرگایەتی لە هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول، کەریم شنگالی دوای راپەڕین لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا رۆڵی کاریگەری هەبوو؛ ساڵانی 1993 - 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە و لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی هەرێمی کوردستانیش وەزیری ناوخۆ بووە.
دوای ئەوەی ساڵی 2005 کابینەی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی پێکهێندرا، کەریم شنگالی بە وەزیری ناوخۆ دیاری‌کرا.
دەقی پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کەریم شنگالی:
له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى، تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى ديموكراتى كوردستان و وه‌زيرى پێشووى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهرەبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى وه‌ك په‌روه‌رده‌ى بنه‌ماڵه‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر، ته‌مه‌نێكى درێژى به خه‌بات و پێشمه‌رگايه‌تى و كارى دڵسۆزانه له‌پێناو دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد و ماندووبوون و ڕه‌نجێكى زۆرى له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا كێشا، له دواى ڕاپه‌ڕينيشه‌وه به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه له ئه‌ركدا بووه.
ئه‌زموونى كه‌سى و نزيكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى و چه‌ندين ساڵ پێكه‌وه كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و هه‌ميشه به پاكى و دڵسۆزى و به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه، كارى ده‌كرد و ده‌يويست به باش‌ترين شێوه خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات.
گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/10
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ