ئەم ساڵ 24 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون

10-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئاماری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ 24 کەس لە ئاودا خنکاون. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "بەراورد بە هەمان کاتی پار، رووداوەکانی خنکان زۆر کەمی کردووە".
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی تەممووزی 2025، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، 10 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر خنکاون، 9ـیان لە خەبات و یەکێکیشیان لە بەنداوی ئاقوبان، هەروەها 20 کەسیش رزگارکراون".
 
پار لە پارێزگای هەولێر 34 کەس لە ئاودا خنکابوون. شاخەوان سەعید گوتی، "بەراورد بە پار رووداوەکانی خنکان کەمی کردووە، پار ئەم کاتانە نزیکەی 18 کەس بوون".
 
لەبارەی هۆکاری کەمبوونەوەی رووداوەکانی خنکان، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "هۆشیاریی خەڵکی زیاتر بووە، تابلۆی رێنمایی زیاترمان هەڵواسیوە، تیمەکانمان بەردەوام لە بەنداوەکان و رووبارەکان ئامادەن و چاودێریی هاووڵاتییان دەکەن".
 
هاوکات بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش بە رووداوی گوت، "ئەم ساڵ 5 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک خنکاون و سێ کەسیش رزگارکراون، ژمارەکە نزیکە لە پار، کە تاوەکو ئەو کاتە شەش کەس خنکابوون."
 
زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا لە پارێزگاکەمان کەس نەخنکاوە. پار یەک کەس خنکابوو."
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس بە رووداوی گوت: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 24 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، 10 لە هەولێر، 5 لە دهۆک، 9 کەسی دیکەش لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان بووە".
 
بەپێی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2023، 61 کەس لە ئاوی رووبار و چەمەکاندا خنکابوون. لەو ژمارەیە 27 کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، 19ـیان لە پارێزگای دهۆک، 14یان لە پارێزگای سلێمانی و یەک کەسیش  لە پارێزگای هەڵەبجە بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.