مەسروور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی کورد بوو

10-09-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەیلوول
A+ A-
 
رووداو - هەولێر
 
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شۆڕشی ئەیلوول "گەورەترین شۆڕشی کورد بوو بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر".
 
بەبۆنەی 58 ساڵەی شۆڕشی ئەیلوول کە 11ـی ئەیلوولی 1961 دەستیپێکرد و سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە، مەسروور بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند "بەها و پرنسیپە بەنرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن، وەک خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە".
 
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی بەبۆنەی شۆڕشی ئەیلوول:
 
ئەمڕۆ پەنجا و هەشت ساڵ بە سەر هەڵگیرسانی  شۆڕشی مەزنی ئەیلول تێدەپەڕێت کە بە درێژترین و مەزنترین شۆڕشی گەلی کوردستان دادەنرێت بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر .  
 
شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە یازدەی ئەیلولی 1961 دەستی پێکرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد ، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەک سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە و کوردستان ببووە پەناگەی هەمووی ئازادیخوازانی عێراق.
 
ئێمە لەکاتێکدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە و پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرە بەشدارەکانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە ، بەها و پرنسیپە بە نرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن وەک خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە و خەڵکی کوردستانیش بە هەمان گیانی تەبایی و یەکڕیزی پارێزگاری و داکۆکی لە ماف و دەسکەوتەکانیان بکەن .
 
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و
سەری رێز و نەوازش  بۆ شەهیدانی کوردستان .
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانکۆی سەڵاحەدین

زانکۆی سەڵاحەدین: سەرجەم یەکەمەکان بۆ خوێندنی باڵا دەنێردرێنە ئیتاڵیا

زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایگەیاند، یەکەمەکانی زانکۆکەیان لە ساڵی خوێندنی پێشوو دەتوانن داوای بۆ خوێندنی ماستەر لە ئیتاڵیا پێشکەش بکەن. بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆکە دەڵێت: "تێچووی خوێندنەکە لەسەر زانکۆکەمان دەبێت".