هۆکاری کەوتنەوەی ئاگری باڵەخانەکەی هەولێر

10-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکە لە باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر.
ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکە لە باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

 

ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە شەقامی گوڵان کەوتەوە و دوای کەمتر لە کاژێرێک تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.  
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئاگرەکە کاتێک کەوتووەتەوە کە کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی بەشێكی باڵەخانەکە کراوە و ژمارەیەک کرێکار بە کۆسەرە کاریان کردووە؛ پڕووشکی کۆسەرەکە بەر تەپەدۆری نێو باڵەخانەکە کەوتووە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و کەرەستەکانی دیکەی نێو باڵەخانەکەی گرتووەتەوە.  
 
پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە گوتی، دوو کەس بە سووکی بریندار بوون. هەر لە نزیک باڵەخانەکە لەلایەن تیمەکانی پزیشکییەوە تیمارکراون.
 

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند، خەریکی دروستکردنی پەرژینێک بوون بۆ باڵەخانەکە و لەو کاتەدا پرووشکی کۆسەرە بەر بنمیچی ژوورەکە کەوتووە کە لە تەپەدۆر پێکدێت و گڕیگرتووە. 
 
شایەتحاڵەکە گوتیشی کە شەش کەسیان لەسەرەوە بوون، "سێ کەسمان خۆمان بە پەتێکەوە شۆڕکردەوە و سێ کەسی دیکەشمان لەوێ گیریان خوارد." 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.