ژینگەی کەرکووک: بڕیاری داخستنی 80 کارگە دراوە

10-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ژینگەی کەرکووک رایگەیاند، بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە، بڕیاری داخستنی دەیان کارگە لە پارێزگاکە دراوە.
 
عەلی عیزەدین، بەڕێوەبەری ژینگەی کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمەکانی ژینگە چاودێریی کارگە و کارخانەکان دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی نابنە هۆی پیسبوونی هەوا.
 
ئەو بەرپرسەی ژینگە گوتی: "بڕیاری داخستن و سزادانی نزیکەی 30 کارگە و کارخانەی کەرتی تایبەت دراوە، چونکە یان بە قیڕ و نەوت کاردەکەن، یان کاری پاککردنەوە و پاڵاوتنی رۆن دەکەن، یان لە بنەڕەتدا مۆڵەتی کارکردنیان نییە." گوتیشی "بە گشتی فەرمانی داخستنی 80 کارگە لە کەرکوک دەرچووە".
 
بەڕێوەبەری ژینگەی کەرکوک لەبارەی شوێنی کارگە سەرپێچیکارەکانەوە گوتی: "زۆربەیان دەکەونە ناوچەی دارمان لە باکووری پارێزگاکە."
 
بەگوتەی عەلی عیزەدین، جگە لە داخستنی کارگەکان، خاوەنەکانیشیان بەگوێرەی سەرپێچییەکە بە یەک ملیۆن تاوەکو 10 ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی کەرکووک، نەبوونی پشتێنەی سەوز و کارکردنی کێڵگە و پاڵاوگەکانی نەوتی بەبێ فلتەر، هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی ژینگە و هەوای شارەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.