بەرهەمی کانێکی زێڕ لە ورمێ لە 7 مانگدا 800 کیلۆگرام بووە

10-11-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کانی زێڕی زڕەشۆرانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە 7 مانگدا زیاتر لە 800 کیلۆگرام زێڕیان هەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەرهەمهێنانیان بەراورد بە هەمان کاتی پار زیادی کردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 10-11-2025، جەعفەر سادق ئەسکەندەری، بەڕێوەبەری کانی زێڕی زڕەشۆرانی سنووری شاری تیکابی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، کانەکە بە بەرهەمهێنانی 110 کیلۆگرام زێڕ لە یەک مانگدا (21-09-2025-21-10-2025) پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەستهێناوە.
 
جەعفەر سادق ئەسکەندەری ئاماری بەرهەمهێنانی کانی زێڕی زڕەشۆرانی لە 21-03-2025 تاوەکو 21-09-2025ـیش خستەڕوو و گوتی، 692 کیلۆگرام زێڕی بەرهەم هێناوە.
 
وەک بەڕێوەبەری کانی زێڕی زڕەشۆران ئاماژەی دا، بەراورد بە هەمان کاتی پار، بەرهەمهێنانی زێڕیان 31٪ زیادکردووە.
 
کانی زێڕی زڕەشۆران گەورەترین کانی زێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە 35 کیلۆمەتر لە شاری تیکابی پارێزگای ورمێوە دوورە و ساڵانە نزیکەی 1.5 تۆن زێڕی لێ بەرهەم دێت.
 
پارێزگای ورمێ زیاترین یەدەگی زێڕی هەموو ئێرانی لێیە و خاوەنی 31٪ی یەدەگی زێڕی وڵاتەکەیە؛ نزیکەی 35٪ی زێڕی ئێران لەو پارێزگایەدا بەرهەم دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.