وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکووک

11-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێک گەیشتە کەرکووک. 
 
فەلاح یایچی، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێک گەیشتە کەرکووک. 
 
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، قایمقامی کەرکووک گوتی، یەکێک لە ئامانجەکانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجەیە، لە بنکەی پۆلسی حەویجەوە دەبێتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجە. هەروەها وەزیری ناوخۆ سەردانی دامەزراوەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەکات.
 
هەر لەوبارەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەر گەیشتە پارێزگای کەرکووک، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی و کاری دامەزراوەکانی وەزارەتەکە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.