لە کرماشان دایکێک و دوو کچی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

11-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان سێ کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خیزانن.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە، 11ی ئابی 2025، لە رێگەی داڵاهۆ- ئیسلام ئاباد لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
 
مەهدی جەعفەری بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری( ئێڵ 90) بووە."
 
مەهدی جەعفەری گوتی، لە رووداوەکەدا سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کە دایکێکی 42 ساڵ و دوو کچی تەمەن 6 و 3 ساڵانی بوون، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش کە باوکی منداڵەکان و ژنێکی دیکە بوون بریندار بوون."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پاریزگای کرماشان هۆکاری رووداوەکە، هیلاکی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە کە زیارەتکار بوون و لە کاتی گەڕانەوە لە عێراق تووشی ئەو رووداوە بوون.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بە گوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.