رووداو دیجیتاڵ
پاسەوانی سنوور رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان لە سنووری قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە 24 کیلۆ زێڕدا. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، خاوەنەکەی خەڵکی سلێمانییە و زێڕەکەی لە ئێرانەوە بە قاچاخ هێناوە.
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2023، عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هێزەکانمان لە لیوای سێ، کەسێکیان دەستگیرکرد کە 24 کیلۆگرام و 150 گرام زێڕی پێ بووە و ویستوویەتی بە قاچاخ لە ئێرانەوە بیهێنێتە هەرێمی کوردستان."
کاروان خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، لەنێو زێڕەکاندا هەشت قاڵبی زێڕ هەیە؛ گوتیشی، "خاوەنی زێڕەکە کە دەستگیرکراوە، خەڵکی شاری سلێمانییە."
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
پاسەوانى سنوورى ناوچەى یەک لە راگەیێندراوێکیشدا ئاماژەی بەوە کردووە، 16 کەسى دیکەیان دەستگیرکردووە کە ویستویانە بە قاچاخ بچنە نێو هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ