مەزڵووم عەبدی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جێگەی رێزە

12-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پەیامێکی لە بارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە "جێگەی رێزە".
 
رۆژی دووشەممە 12-05-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی سەرۆک ئۆجەلان جێگەی رێزە."
 
پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لە رۆژانی 5- 7ی ئەم مانگە کۆنگرەی 12ی خۆی بەست، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامەکەی رایگەیاند و بڕیاری دا چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
 
فەرماندەی گشتی هەسەدە، لە بەشێکی پەیامەکەی دەڵێت: "پەکەکە لە قۆناخی رابردوودا، رۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم هەنگاوە نوێیە رێگە خۆش دەکات بۆ پرۆسەیەکی سیاسی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەکەدا."
 
مەزڵووم عەبدی هیوادارە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست بنێن و هەموو دۆستان پشتیوانی پرۆسەکە بکەن.
 
خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدواداهات. سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا رایگەیاند، جێگەی خۆشحاڵییە" و، "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین."
 
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ئامادەیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له‌ پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيە."
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە رایگەیاند، "‎چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی بازنەی چەندین ساڵەی تیرۆر و تووندوتیژی له تورکیا و ناوچەکەدا".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.