بەربژێرێکی یەکێتی لە خانەقین: نزیکەی 30 هەزار دەنگمان هێناوە و کورسییەک مسۆگەرە

12-11-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سۆزان مەنسوور، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیالە دەڵێت، حیزبەکەی لە دەنگدانی گشتیدا نزیکەی 30 هەزار دەنگی هێناوە و بەو جۆرەش کورسییەکی مسۆگەر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، خۆی زۆرترین دەنگی هێناوە و دەرچووە.
 
سۆزان مەنسوور، بەربژێری ژمارە 24ی لیستی یەکێتی لە پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێتی لە دەنگدانی گشتییدا نزیکەی 30 هەزار دەنگی لە پارێزگای دیالە بەدەستهێناوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا دەنگی دەنگدانی تایبەت نەخراوەتە سەر ئەو ژمارەیە.
 
لەبارەی دەنگەکانی خۆی، سۆزان مەنسوور گوتی، "تاوەکو ئێستا 13 هەزار و 458 دەنگم بەدەستهێناوە و دەرچووم."
 
یەکێتی لە هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراق لە دیالە یەک کورسی هێنا، ئەویش سۆزان مەنسوور بەدەستیهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.