رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە 10 پارێزگا بەفر و لە 14 پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان باران ببارێت. بارینی بەفر و باران سبەیش بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و ئێوارەکەیشی ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە. رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 12ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، وان، بەدلیس، مووش، ئاگری، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، قەرس، ئیدیر و ئەردەخان لە باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. هەروەها نمەبارانیش تەواوی پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەگرێتەوە.
ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی دیلۆک، مەرەش، دێرسم و سێواز دەبێت. ئاستی با لەم دوو پارێزگایەدا لە نێوان 65-80 کم دەبێت لە کاژێرێکدا. تێکڕای پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێت لەنێوان 2-11 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، لەو 10 پارێزگایانەی بەفر تێیاندا دەبارێت پلەی گەرما تێیاندا لە نێوان 2-5 پلەی ژێر سفری سیلیزی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ