عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەبارەی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵ: پیلانگێڕی نییە و لەسەر نۆرەگرتن بووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک رەتی دەکاتەوە شەڕە تەقەکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ "پیلانگێڕی" یان "کێشەی کۆمەڵایەتی" بووبێت و دەڵێ، رووداوەکە تەنیا بەهۆی پابەندنەبوونی دوو پێشمەرگە بووە بە رێکارەکانی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی هاوکاری.
 
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ گرژی لەنێوان چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و دوو کەسدا دروستبوو کە بەهۆیەوە چەند کارمەندێکی ئاسایش بریندار بوون. عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە روونکردنەوەیەکدا گوتی، "ئەو دوو پێشمەرگەیە سەر بە فەوجێکی وەزارەتی پێشمەرگەن و ئەم بابەتە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە."
 
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک وەڵامی لێدوانێکی عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ دەداتەوە، کە ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا تەقەکارەکەی بە پێشمەرگەی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک ناساند و، رووداوەکەی بە "پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوە" ناوبرد.
 
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەوبارەیەوە دەڵێت، "هیوادارم مەبەست لەو قسانە تۆمەت دروستکردن و ناوزڕاندن نەبووبێ، چونکە راستی بابەتەکە ئەوەیە کێشەکە بەهۆی پەیوەستنەبوونی ئەو پێشمەرگانە بووە بەو رێکار و سەرەگرتنەی ئاسایشەکان پەیڕەویان کردووە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی."
 
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ئەو هەواڵانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کێشەکە "کۆمەڵایەتی و کۆنە" و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو دوو پێشمەرگەیە لەگەڵ دایک و خێزانیان چوون بۆ هاوکاری وەرگرتن و هیچ ناکۆکییەکی کۆنیان لەگەڵ کارمەندەکانی ئاسایش نەبووە."
 
ئەمڕۆ عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، "لەکاتی دابەشکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بەسەر هاونیشتمانییاندا، کەسێک ویستوویەتی کێشە دروست بکات و سەڕەبڕی بکات."
 
عەتا محەممەد باسی لەوە کرد، "ئەو کەسە پەلاماری کارمەندێکی ئاسایشی دا و دواتر دوورخرایەوە لە شوێنەکە، بەڵام کەسێکی نزیکی بە چەکەوە هات و لەو قەرەباڵخییەدا تەقەی لە ئاسایشەکان کرد کە بەهۆیەوە سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و دۆخی تەندروستی باش نییە."
 
عەتا محەممەد رووداوەکەی بە "پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوە" ناوبرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمی دەزگای روانگە لە چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

دەزگای روانگە: هەتا 1200 ماڵی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ ئاوەدان نەکەینەوە، ناوەستین

لە چەمچەماڵ، لە ماوەی چوار رۆژدا هەڵەت فەرهاد ژیانێکی گەرموگوڕی لێ شێوا، کاتێک لافاو ئەوەی لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی بۆ خۆشگوزەرانی پێکەوەیان نابوو، لەگەڵ خۆی بردی؛ بەڵام لەناو ئەو نائومێدییە قووڵەدا، دەزگای روانگە وەکو چرایەکی درەوشاوە، هیوا و ئومێدیان بۆ گەڕاندنەوە