تەندروستیی هەولێر: پێنجشەممە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەکرێتەوە

13-12-2022
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە نۆژەنکراوەتەوە و کۆتایی ئەم هەفتەیە دەکرێتەوە.
 
دکتۆر بژار مووسا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت، بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی - WHOـەوە نۆژەن دەکرایەوە، ماوەیەکە خزمەتگوزارییەکانی وەستاون، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 15-12-2022، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە رووی هاونیشتمانییاندا دەکرێتەوە. 
 
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ لەمەودوا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات سیستمێکی نوێ بۆ نەخۆش پەیڕەو دەکرێت کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دابینکراوە و "سیستمێکی پێشکەوتووە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی هەولێر کە پێشتر رووداو لە بەرپرسانی تەندروستیی شارەکە وەریگرتووە، مانگانە زیاتر لە 20 هەزار نەخۆش و چارەخواز سەردانی بەشە جیاجیاکانی وەکو (تیشک، سۆنار، هێڵکاری دڵ و تاقیگەکان)ی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتیان لە هەولێر کردووە و زیاتر لە 7 هەزار نەخۆش خەوێندراون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆکەیەکی عێراقی. وێنە: رووداو-ئەرشیڤ

شەممە گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی هەولێر بۆ ئەورووپا دەستپێدەکەنەوە

بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، سبەی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستپێدەکەنەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی دەڵێت، شەممە گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ ئەورووپا دەستپێدەکاتەوە.