رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی شاری ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ 450 هەزار تۆن بەرهەمی سێویان هەبووە؛ گوتیشی، شارەکە لە ئاستی ئێراندا بۆ بەرهەمهێنانی سێو، یەکەمە.
پەرویز ئەمجەدی، بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، باخەکانی ورمێ ساڵانە 750 هەزار تۆن بەرهەمیان دەبێت کە گرنگترینیان سێوە و زۆرترین رێژەی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی باخ لەخۆدەگرێت.
بەگوتەی بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵیی ورمێ، ئەم ساڵ باخەکانی ئەم شارە، زیاتر لە 450 هەزار تۆن بەرهەمی سێویان هەبووە و لە ئاستی ئێراندا، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
رووبەری باخەکانی شاری ورمێ دەگاتە 52 هەزار هێکتار کە 21 هەزار هێکتاریان باخی سێون.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ، لەو پارێزگایەدا بەگشتی 122 هەزار هێکتار باخ هەیە، کە 65 هەزار و 41 هێکتاری باخی سێوە و ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن سێویان لێ بەرهەم دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ