لە هەڵەبجە دەست بەسەر 10 تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گیرا

14-08-2023
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بەسەر 10 تۆن خۆراک و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوودا گرت. سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
 
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر بڕی 10 تۆن خۆراک و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و بڕیاریشە بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان، بە شێوەیەکی تەندروست و لە چەند کاتی جیادا ئەو خۆراک و خواردنەوانە ژێر خاک بکرێن و لەنێو ببرێن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-08-2023، دینا ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، خاوەنی ئەو خۆراک و خواردنەوانە بە بڕیاری دادوەر دوای دەستگیرکردنیان، پێ بژاردن کراون و سەرجەم رێکارە یاساییەکانیش بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
 
بەگوتەی دینا ئەحمەد، 25ـی مانگی رابردوو، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت دوای دەستنیشانکردن و پشکنینی چەند بارهەڵگرێک کە گوایە ساردکەرەوەیان تێدایە و بۆ گەیاندنی مادە خۆراکییەکان بە دووکانەکان بەکارهێنراون، ''دەرکەوت بەو جۆرە نەبووە؛ بۆیە بە فەرمانی قایمقام دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر خۆراک و ئۆتۆمبێلەکانیشدا؛ هەروەها خاوەنەکانیشیان دەستگیرکران.''
 
وەک سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە گوتی، شێوەی گواستنەوەی خۆراک و خواردنەوەکە ناتەندروست بووە و بەهۆی نەبوونی ''بەڕاد''ـەوە پشکنینەکان دەریخست کە ئەو خواردن و خواردنەوانە هیچ شیاوی بەکارهێنان نەبوون.
 
خۆراکی ماوەبەسەرچوو مشتومڕی زۆری لەسەرە. توێژینەوەکان نیشاندەری ئەوەن کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و کورتبوونەوەی تەمەن. لە هەرێمی کوردستانیش لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەدەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.