لە حاجیاوا ''گەورەترین'' پیتزا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت

14-12-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شێفێک لە حاجیاوا ''گەورەترین'' پیتزا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکات و دەڵێت، درێژیی پیتزاکە زیاتر لە حەوت مەترە.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 14-12-2024، گەنجێکی قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئامادەکردنی ''گەورەترین'' پیتزا لەسەر ئاستی عێراق تەواو کرد کە بەگوتەی خۆی، بۆ ژینگەپارێزانی قەزاکە دروستی کردووە. 
 
شاڵاو، خاوەنی بیرۆکەکە بە ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەش کەس خەریکی ئامادەکردنی پیتزاکەن، کە درێژییەکەی حەوت مەتر و 20 سانتیمەترە، پانییەکەشی یەک مەتر و 30 سانتیمەترە.
 
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئامادەکردنی پیتزاکە، نزیکەی 50 کیلۆگرام هەویر، 45 کیلۆگرام پەنیر، هەشت کیلۆگرام زەیتوون، شەش کیلۆگرام قارچک و 20 کیلۆگرام تەماتە و بیبەریان بەکارهێنراوە.
 
وەک ئەو شێفە دەڵێت، ئامێرێکی ئەوەندە گەورەیان نییە کە بتوانین پیتزاکە بە یەکجار ببرژێنن، بۆیە دەیکەنە شەش پارچە.

 

 
بەگوتەی شێفەکە، پێشتر گەورەترین پیتزا کە لەسەر ئاستی عێراق دروستکرابێت، درێژییەکەی یەک مەتر و 60 سانتیمەتر بووە.
 
ساڵی 2023، ژمارەیەک وەستای ئەمریکی، رێکۆردێکی نوێی گینسیان تۆمارکرد و گەورەترین پیتزای جیهانیان دروستکرد کە رووبەرەکەی هەزار و 310 مەتر دووجا بوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.