رووداو دیجیتاڵ
چه‌ند رۆژێكى دیكه شه‌قامه‌كانى كوردستان پڕ ده‌بن له ئاڵا و درووشمى جیاواز، هه‌مووى به ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵك لە هەڵبژاردنی پەرلەمان.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌میی ژماره‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان، هۆكارێكه بۆ زۆربوونى كارنامه و گوتارى سیاسییه‌كان. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، پارته كورسى زۆره‌كانى پێشوو، هاوپه‌یمانییان پێكنه‌هێناوه.
یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان، چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگی راگه‌یاند، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك ئاماده‌نه‌بوو هاوئاهەنگیی چوارچێوه‌كه‌ی بكات.
عوسمان كاروانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى جێبەجێکردنی یه‌كگرتووى ئیسلامى دەڵێت، " ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو پڕۆژه‌یه‌كى وردمان داناوە كه له زاخۆوه بۆ كفرى، له سه‌رجه‌م بازنه‌كان كاندیدى خۆمان داناوه و ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن."
له هه‌ولێر دوو هاوپه‌یمانیی جیاواز بۆ هه‌ر چوار بازنه‌كه تۆماركران، عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حموود، یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یى، پارتى پارێزگاران و پارتى ره‌نجده‌ران هاوپه‌یمانیی سه‌رده‌میان له هه‌ر چوار بازنه‌كه پێكهێنا.
عومه‌ر سورچى، سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى كوردستانە و دەڵێت، "ئێمه پێشتر شه‌ش لایه‌نى سیاسى بووین، دوو و سێ كۆبوونه‌وه‌شمان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه سۆسیالیست، شیوعى و زه‌حمه‌تكێشان، به بێ ئاگادارى ئێمه هاوپه‌یمانیی خۆیان پێكهێنا و ئێمه‌ش هاوپه‌یمانیی سه‌رده‌م."
هه‌ر سێ پارتى سۆسیال دیموکراتی کوردستان، شیوعى و زه‌حمه‌تكێشان، هاوپه‌یمانیی هه‌رێمى كوردستانیان پێكهێنا.
كاوه مه‌حموود، سكرتێرى حیزى شیوعیی كوردستان دەڵێت، "به نیسبه‌ت ئێمه‌وه شووناسى كوردستانیبوون گرنگه و به‌ستراوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنى داخوازى و خواستى خه‌ڵك و گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانى نێو كوردستانه‌وه."
سلێمانى به 38 كورسییه‌وه چه‌قى ململانێ و بانگه‌شه‌ى زۆربه‌ى پارته‌كان ده‌بێت، جیا له‌وه‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كیی زۆربه‌ى پارته‌كان له‌و پارێزگایه‌ن، ده‌نگى ئۆپۆزیسیۆن و ناڕازیش، زۆرینه هه‌ر له سلێمانین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ