رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت، مانگاکان زیانی زۆر بە رووەک، ژینگە و ماڵی هاووڵاتییان دەگەیێنن، بۆیە هەر مانگایەک بگرن لەسەر شەقام، بە 150 هەزار دەیدەنەوە خاوەنەکەی.
رۆژی پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025، ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی ئاژەڵدارن ئاگاداری مانگاکانیان نین، بەرەڵڵایان دەکەن و دێنە سەر شەقامەکان و شوێنە گشتی و کشتوکاڵییەکان، زیان بە ماڵی خەڵکی دەگەیێنن.
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە، بەشێکی زۆری ئەو دارانەی لەلایەن شارەوانییەوە لەسەر شەقامەکان رووێندراون، لەلایەن مانگاکان زیانیان پێ گەیێندراوە، بۆیە هەر مانگایەک لەسەر شەقامەکان ببینن، دەیگرن.
سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە باسی لەوە کرد، تائێستا 70 مانگا لەسەر شەقامەکان گیراون، بۆ هەر مانگایەک 150 هەزار دینار لە خاوەنەکانیان وەرگیراوە، بە کۆی گشتی دەکاتە 10 ملیۆن و 500 هەزار.
ئەندازیار سەلام بیلال داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئاگاداری ئاژەڵەکانیان بن، چونکە زیان بە سەروماڵی هاووڵاتییان و ژینگەی پارێزگاکە دەگەیێنن، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای پێبژاردن دەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ